ده‌رباره‌ی تۆڕمیكس
تۆڕ میكس تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی كوردیه
له لایه‌ن تاكێك یان زیاتر به‌ڕێوه ئه‌بڕیت سه‌ر به هیچ لایه‌نێك و رێكخراوێكه‌وه نیه.
له 1/5/2017 پلانی دامه‌زراندن و بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی بۆ دانراوه دوای ماندووبونیكی زۆر به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئێستا به‌رده‌سته به پێی كات و پێشنیازی كه‌سانی شاره‌زا و ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه‌مان تایبه‌تمه‌ندیه‌كان ده‌كرێن زیاد و كه‌م بكرێن له پێناوی سوودی گشتی.
لێره‌دا ئه‌ندامان بۆیان هه‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ن له ڕێگای په‌یام و ده‌نگ و ڤیدیۆ و یادگاری و ساته‌كانیان هاوبه‌ش بكه‌ن و كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن. له پاڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌لمان بۆ كه‌سانی بازرگان و فرۆشیار و خاوه‌ن دووكانه‌كان ڕه‌خساندووه به شێوه‌یه‌كی باشتر و ئاسانتر كاڵاكانیان بفرۆشن و نمایش بكه‌ن و كڕیاری زیاتر وه‌ده‌ست بخه‌ن.
به‌رده‌وام كه‌سانێك له‌سه‌ر هێڵن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كێشه و پرسیاره‌كانتان و هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاری كردنی تۆڕه‌كه.
ئێوه‌ش ده‌توانن ببن به ستافی تۆڕمیكس و هاوكارمان بن له ڕیگای سكاڵا تۆماركردن له‌سه‌ر ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی شایه‌نی ئێره نین یاخود پێشنیاری جیاوازمان بۆ بكه‌ن و هه‌روه‌ها بانگهشت كردنی هاوڕێ و دۆستانتان بۆ ئێره لای ئێمه چاڵاكیه‌كانتان ده‌رده‌كه‌وێت له ساتێك‌دا ئاگادارت ئه‌كه‌ینه‌وه و پاداشته‌كه‌ت وه‌رده‌گریت.
تۆڕ میكس به ئامانجی ئه‌وه‌ی بتوانێت خه‌ڵكانێكی زۆر كۆبكاته‌وه له یه‌كتری به‌هۆی گۆڕانكاری و تایبه‌ته‌مه‌ندیه‌كانیه‌وه.
تۆڕمیكس جگه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگی زیاتری داوه به بازرگانی بۆ ئه‌وه‌ی كڕیار و فڕۆشیار به ئاسانی بگه‌یه‌نێت به یه‌كتر
خه‌ڵكان بتوانن كاڵاكانیان بفرۆشن به شێوازێكی تازه و ئاسان بۆ هه‌ردوولا جگه له ڕیكلامی تایبه‌ت و خۆڕایی بۆ كه‌سانی چاڵاك
له تۆڕ میكس دا به‌رده‌وام گۆڕانكاری ئه‌كرێت له پێناو باشتر كردنی تۆڕه‌كه‌دا هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێت بزنسێك بكات له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ڕیگای تۆڕمیكس دا
ئێمه‌ش هه‌موو كات به‌دوای كه‌سانی شاره‌زا و لێهاتوو ئه‌گه‌ڕێین گه‌ر تۆش یه‌كێكیت له‌وانه په‌یوه‌ندیمان پێوه بگره.